بانکی وەبەرهێنانی عێراقی یەکێکە لە دامەزراوە داراییە پێشەنگەکانی وڵات. ئامانجمان بینینی ڕۆڵێکی کارایە لە گەشەی ئابووری نیشتیمانی و پشتگیری ئەو پرۆسەیە. ئێمە لە بانکی وەبەرهێنانی عێراقی، وەبەرهێنان لە سەرمایە و سامانی هاوبەشەکانمان دەکەین لەو پڕۆژە ستراتیژییانەدا کە سوودیان بۆ وڵات و هاوبەشەکانمان هەیە لە هەمان کاتدا. ئێمە لە بانکی وەبەرهێنانی عێراقی، پابەندین بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکی بەکوالێتیەکی بەرز و بە بەکارهێنانی سیستەمە جیهانیە پێشکەوتووەکان و تەکنەلۆژیای نوێ. لە ڕێگەی تۆڕ و لقە فراوانەکانمانەوە لە سەرانسەری عێراق، بەردەوام لە پەیوەندییەکی بەهێز و درێژخایەنداین لەگەڵ کڕیارەکانمان و خۆمان بە هاوبەشێکی باوەڕپێکراویان دەزانین لە بەدەستهێنانی گەشەی دارایی و جێگیریی درێژخایەن.
بانکەکەت لە گیرفانتدا بەڕێوەبردنێکی خێرا و سەلامەتی داراییەکەت لە هەر کات و شوێنێکدا.
چارەسەری دارایی گونجاو بۆ بازرگانی و تاکەکەس
هەژماری بانکیی جیاواز؛ بەپێی ویست و شێوازی کارکردنتان دیزاین کراوە.
بە بەکارهێنانی ئەو ئامراز و بەرنامانەی بۆمان دابین کردوون وەک (بژمێری قیستەکان، حاسبة الاقساط) دەتوانیت چاودێری قیستەکانت بکەیت و پلان و بەرنامەت هەبێت بۆ ڕێکخستنیان و پابەندیە داراییەکانت. ڕێژەی کاریگەر: دەستپێدەکات لە %5.99 ساڵانە. تێبینی: ڕێژەی سوود دەکرێت بگۆڕدرێت بەگوێرەی ماوەی قەرز و بە پێی سیاسەتی ئیعتباری بانک دیاری دەکرێت. زیاتر بزانە دەربارەی مەرج و ڕێساکان.