بەخێر بێن بۆ بانکی وەبەرهێنانی عێراقی

زیاتر بخوێنەوە

دەربارەی ئێمە

بانکی وەبەرهێنانی عێراقی یەکێکە لە دامەزراوە داراییە پێشەنگەکانی وڵات. ئامانجمان بینینی ڕۆڵێکی کارایە لە گەشەی ئابووری نیشتیمانی و پشتگیری ئەو پرۆسەیە. ئێمە لە بانکی وەبەرهێنانی عێراقی، وەبەرهێنان لە سەرمایە و سامانی هاوبەشەکانمان دەکەین لەو پڕۆژە ستراتیژییانەدا کە سوودیان بۆ وڵات و هاوبەشەکانمان هەیە لە هەمان کاتدا.
ئێمە لە بانکی وەبەرهێنانی عێراقی، پابەندین بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکی بەکوالێتیەکی بەرز و بە بەکارهێنانی سیستەمە جیهانیە پێشکەوتووەکان و تەکنەلۆژیای نوێ. لە ڕێگەی تۆڕ و لقە فراوانەکانمانەوە لە سەرانسەری عێراق، بەردەوام لە پەیوەندییەکی بەهێز و درێژخایەنداین لەگەڵ کڕیارەکانمان و خۆمان بە هاوبەشێکی باوەڕپێکراویان دەزانین لە بەدەستهێنانی گەشەی دارایی و جێگیریی درێژخایەن.

زیاتر بخوێنەوە

33

33 ساڵێک لە ئامادەیییەکی دیار و کاریگەرییەکی کارا لە بازاڕدا.

288 مليار

سەرمایەیەک بە بڕی288 ملیار دیناری عێراقی

414 مليار

تەمویلکردن بە بڕی 414 ملیار دیناری عێراقی بۆ پڕۆژە گەورەکان لە سێکتەرە جیاوازەکاندا

13

لقە پێشەنگەکان لە عێراقدا

150+

فەرمانبەر

خزمەتگوزارییەکان

چارەسەرەکانی پارەدان

بانکەکەت لە گیرفانتدا
بەڕێوەبردنێکی خێرا و سەلامەتی داراییەکەت لە هەر کات و شوێنێکدا.

زیاتر بخوێنەوە

قەرز و دابینکردنی دارایی

چارەسەری دارایی گونجاو بۆ بازرگانی و تاکەکەس

زیاتر بخوێنەوە

هەژمارەکان

هەژماری بانکیی جیاواز؛ بەپێی ویست و شێوازی کارکردنتان دیزاین کراوە.

زیاتر بخوێنەوە

پشتگیری گەشەی دارایی

ئێمە لە بانکی وەبەرهێنانی عێراقی ئامانجمان پشتگیری و بەهێزکردنی توانا و چالاکیە داراییەکانی کڕیار و هاوبەشەکانمانە، ئەویش لە ڕێگەی ئاسانکردنی پرۆسەی وەبەرهێنان و خێراتر کردنی کارەکان لەڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆزیای نوێ، هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری موچەی نیشتمانی (توطین)، بژاردەی جۆراوجۆر بۆ وەبەرهێنان، ژینگەیەکی گونجاو بۆ بەڕێوەبردنی نەختینەی دارایی، بە جۆرێک کە خزمەتگوزارییەکانمان بە ڕوونی و شەفافی و خێرایی پێشکەش بکرێن.

لێکدەرەوەی قیستەکان (حاسبة الاقساط)

بە بەکارهێنانی ئەو ئامراز و بەرنامانەی بۆمان دابین کردوون وەک (بژمێری قیستەکان، حاسبة الاقساط) دەتوانیت چاودێری قیستەکانت بکەیت و پلان و بەرنامەت هەبێت بۆ ڕێکخستنیان و پابەندیە داراییەکانت.
ڕێژەی کاریگەر: دەستپێدەکات لە %5.99 ساڵانە.
تێبینی: ڕێژەی سوود دەکرێت بگۆڕدرێت بەگوێرەی ماوەی قەرز و بە پێی سیاسەتی ئیعتباری بانک دیاری دەکرێت.

زیاتر بزانە دەربارەی مەرج و ڕێساکان.