پەیامی سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبردن
سەرکەوتنی بەردەوامی ئێمە لە ئەنجامی پابەندبوونی بەهێزمانە بە پرەنسیپە ئەخلاقییەکان و خوڕەوشتی کاری ڕێکخراوەیی و ئەو متمانەیەی کە کڕیارەکانمان بەردەوام پێیان بەخشیوین. هەروەها هەمیشە پابەندین بە دروستکردن و ڕەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنان و خزمەتکردنی ها
سڵاوتان لێبێت و بەخێرهاتن بۆ بانکی وەبەرهێنانی عێراقی. بە
ناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنەوە، سوپاسێکی گەرمتان دەکەم بۆ ئەو
متمانەیەی کە بەردەوام بە بانکی وەبەرهێنانی عێراقی دەبەخشن.
لە سەرەتای دامەزراندنی بانکەکەمانەوە، فەلسەفەی کارکردنمان
بریتی بووە لە بیرکردنەوەی بەردەوام لە پێناو خزمەتی زیاتری کڕیار و هاوبەشەکانمان
و پاراستنی سامان و مافەکانیان، هەر بەو شێوەیەش بەردەوام دەبین. هەر بەهۆی ئەم
پابەندیە بەردەوامانەوە، توانیومانە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کڕیارەکانمان بەهێزتر
بکەین و بەردەوام کواڵتی خزمەتگوزاریەکانمان بەرز بکەینەوە، ئەمیش لەڕێگەی
بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی نوێ و تەکنەلۆژیای پێشکەتوو کە هاوشانی
گۆڕانکارییە خێرا و بەردەوامەکانی بواری بانکی و دارایی بێت لە جیهاندا.
بانک هەنگاوێکی گرنگی ناوە لە خۆکارکردن (ئۆتۆماتیککردن)ی خزمەتگوزرایەکان.
فراوانکردنی خزمەتگوزاریی ATM و
چالاککردنی ئامرازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، بە شێوەیەک کە هاوتای گۆڕانکاریە
دیجیتاڵیە جیهانیەکان بێت. هەروەها
سوپاسی تایبەتی کڕیارەکانمان و کارمەندە دڵسۆزەکانمان و هاوبەشەکانمان و پشکدارەکان دەکەم کە هەمیشە بەوپەڕی بەرپرسیارێتەوە
کارەکانیان ئەنجامداوە و هەوڵە بەردەوامەکانیان ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە سەرکەوتنی
بەردەوامی بانکەکەدا.
سوپاسی خۆمان دەردەبڕین بۆ بانکی ناوەندی عێراقی بۆ ڕێنمایی
و پشتگیرییە بەردەوامەکانیان، هەروەها بۆ بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان،
دەستەی پەڕاوە داراییەکان، بازاڕی پەڕاوە داراییەکانی عێراق و ناوەندی ئاڵوگۆڕی
پشکەکان، بەرامبەر بەو هاوکارییە گرنگانەی کە بۆ پەرەپێدانی کەرتی بانکیی لە عێراق
پێشکەشیان کردووە.
وەک چۆن لە رابردوودا پابەند بووین بە گەشەی بەردەوام و
جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان، لەسەر هەمان ڕێبازی کارکردن دەمێنینەوە و بە ئیرادە و دڵنیاییەوە بەرەوپێش دەچین پشت
بەخوا. باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەین و بە شێوەیەکی ئەرێنی بەشدار دەبین لە
گەشەی ئابووری وڵاتەکەمان.
حسێن ساڵح شەریف
سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن