بەهاکانی کارکردن

سەرکەوتنمان لەسەر بنەمای ڕەوشت و لێهاتوویی بنیات نراوە بۆ دروستکردنی متمانەیەکی بەردەوام.

شەفافییەت: ڕوونی و دەسپاکی لە تەواوی مامەڵەکانماندا. داهێنان: چارەسەر و تەکنەلۆژیای سەردەمیانە بۆ خزمەتکردنی کڕیارانمان. پیشەییبوون: ئەدایەکی ورد لەلایەن کادرە بانکییە پسپۆڕەکانمانەوە.

پشتبەستن (متمانەپێکردن): پەیوەندییەک لەسەر بنەمای متمانە و ئاسایش بنیات نراوە.

بەردەوامی و بەرپرسیارێتی: پاڵپشتییەکی بەردەوام بۆ گەشەی پایدەر و ئابووری نیشتمانی.

ئەرک

ئاسۆکانی داهاتووت بۆ دەکەینەوە.

باوەڕمان وایە داهاتوو لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات. ئەرکمان یارمەتیدانی سەرجەم هاوبەشەکانمانە بۆ دروستکردنی عێراقێکی گەشەکردوو، ئەویش لەڕێگەی بەکارهێنانی شارەزایی و تواناکانمان لەپێناو بەهێزکردنی متمانەی نێوان ئێمە و هاوبەش و کڕیارەکانمان. ئێمە تەنها خزمەتگوزاری بانکی پێشکەش ناکەین، بەڵکوو پەیوەندیی ستراتیژیی بەهێز دروست دەکەین کە پشتگیری گەشەی هەمەلایەنە دەکات، تاک و دامەزراوەکان گەشە پێ دەدات و پێگەی ئێمە وەک هاوبەشێکی باوەڕپێکراو و دەزگایەکی سەرەکیی دارایی جێگیر دەکات.

دیدگا

پێشەنگی لە ئابووریدا.. و سەروەری بۆ متمانە.

دەمانەوێت لە ڕیزی پێشەوەی گۆڕانکارییە دارایی و دیجیتاڵیەکاندا بین لە عێراقدا. ئامانجمان زۆر لەوە گەورەترە کە بەشێوازێکی نەریتی کاری بانکی ئەنجام بدەین، بەڵکو هەوڵ ئەدەین بۆ پێشکەشکردنی چارەسەری گونجاو و گشتگیر کە وا دەکات لە نێوان دامەزراوە داراییە پێشەنگەکاندا بین و بەشدار بین لە دروستکردنی داهاتووی وڵات.


ئامانجمان

گەشەیەکی بەردەوام، کاریگەرییەکی درێژخایەن

وەک هاوبەشێکی چالاک لە پەرەپێدانی ئابووری عێراق و بەشێکی پەیوەست بە سیستەمی دارایی جیهانی، پابەندین بە بەدەستهێنانی گەشەیەکی بەردەوام کە سوودی بۆ نەوەکانی داهاتوو هەبێت. لە ڕێگەی چارەسەری بانکی نوێ، هەروەها پارێزراو و سەلامەت، یارمەتی کڕیارەکانمان دەدەین بۆ بەدەستهێنانی گەشە و جێگیریی دارایی، چونکە باوەڕمان وایە سەرکەوتنی تاک و بازرگانیەکان بنەمای ئابوورییەکی گەشەکردووە.