خزمەتگوزارییەکانی بازرگانیی نێودەوڵەتی
ئێمە دەروازە جێگەی متمانەی ئێوەین بەرەو بازاڕە جیهانییەکان. بانکی وەبەرهێنانی عێراقی چارەسەری بانکیی گشتگیر و یەکگرتوو پێشکەش دەکات کە پاڵپشتیی پرۆسەکانی هاوردەکردن و هەناردەکردنی ئەو کۆمپانیا خوازیارانە دەکات کە هەوڵی چالاککردنی پڕۆژە بازرگانییەکانیان و فراوانکردنی کارەکانیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەدەن، ئەمەش بە پاڵپشتیی تۆڕێکی جیهانیی بەرفراوان لەو بانکانەی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبوونەتەوە.
تەوەرەکانی خزمەتگوزارییە نێودەوڵەتییەکانمان:
ئیعتیماە و بەڵگەنامەکان: دەرکردن و پشتڕاستکردنەوەی ئیعتیماە مستەندییەکان (Letters of Credit) بۆ دەستەبەرکردنی مافی هەموو لایەنەکان لە سیستەمی بازرگانیی سنووربەزێندا.
دەستەبەرییە نێودەوڵەتییەکان (Guarantees): دابینکردنی نووسراوی دەستەبەری (Bank Guarantees) ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کە لەلایەن دامەزراوە حکومییەکان و کۆمپانیا جیهانییەکانەوە قبوڵکراون، ئەمەش بەهۆی توانای دارایی بەرز و نایابمانەوە.
تەمویلکردنی دارێژراو (Structured Finance): دۆزینەوەی چارەسەری تەمویلکردنی داهێنەرانە کە تایبەت دیزاین کراون بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی سەرمایەی کار و بەڕێوەبردنی تەمویلکردنی کورتخایەن بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکان.
پاپەندبوونی جیهانی (Global Compliance): ئێمە پابەندین بە بەرزترین پێوەرەکانی حوکمڕانی و پابەندبوونی نێودەوڵەتی، بەجۆرێک کە ئەنجامدانی حەواڵە و مامەڵە داراییە دەرەکییەکانتان بە شێوازێکی نەرم و بێ گرێوگۆڵ مسۆگەر دەکەین.