هەژماری پاشەکەوت

هەژماری پاشەکەوتی بانکی وەبەرهێنانی عێراقی ، هاوسەنگییەکی نموونەیی بۆ ئێوە دەڕەخسێنێت لەنێوان گەشەپێدانی پاشەکەوتەکانتان و ئاسانکاری لە دەستگەیشتن و ڕاکێشانی پارەکانتاندا؛ چونکە بە نەرمییەکی بەرزەوە دیزاین کراوە بۆ ئەوەی قازانجی کێبڕکێکارانەتان بۆ دابین بکات لەگەڵ بەڕێوەبردنێکی دارایی زیرەک و نەرم

  • هەژماری پاشەکەوتی بانکی وەبەرهێنانی عێراقی؛ یەکێکە لەو هەژمارانەی کە هاوسەنگییەکی تەواو ڕادەگرێت لەنێوان بڕی ئەو قازانجەی دەتانەوێت لە سەرمایەی پاشەکەوتکراوی خۆتان دەستان بکەوێت، لەگەڵ ئەوەی تا چەند بە ئاسانی دەستتان دەگات بە پارەی پاشەکەوتکراو لە هەژمارەکەدا و هەرکات بتانەوێت مامەڵەی پێوە بکەن و بەکاری بهێنن و پارەکە ڕابکێشنەوە. ئەم هەژمارە بەجۆرێک داڕێژراوە کە لە سوودی هاوبەش و کڕیارەکانمان بێت.
  • تایبەتمەندی و سوودەکان
    جۆری هەژمار: بە شێوەی کەسی و بەشێوەی هاوبەش و بازرگانی بەردەستە.
    هەڵبژاردەی چەند دراوێکی جیاواز: دەتوانرێت هەژمار بە چەندین دراوی نێودەوڵەتی جیاواز بکرێتەوە.
    بەردەستبوونی جیاواز:کۆنترۆڵی تەواو بەسەر سەرمایە داراییەکەت لە ڕێگەی لقەکان، ئەی تی ئێم، ئەپڵیکەیشن.
    ڕێژەی سوود: ڕێژەی سوودی ٪٤ لەسەر کەمترین باڵانسی هەژمار حساب دەکرێت و شەش مانگ جارێک دەدرێت.